‌بەرشەلۆنە پلانێكی چاوەڕواننەكراوی بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ داناوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە بێ ئەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز بدات دەیەوێت ئەو هێرشبەرە بگوازێتەوە یانەكەی.

ڕۆژنامەكانی مۆندۆ كەتەلۆنی  ئاشكرای كردووە كە یانەی بەرشەلۆنە پلانێكی تری داناوە  بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ و تا 15ی مانگی حەوت دەوەستێت  ئەوكاتە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كۆتایی دێت و  دەتوانێت بە نرخێكی كەمتر بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.
 
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ لەگەڵ ئینتەر 111 ملیۆن یۆرۆیە ، مۆندۆ دەڵێت دوای ئەو وادەیە ڕەنگە بەرشەلۆنە بە 70 ملیۆن لاوتارۆ بگوازێتەوە یاریگای كامپنۆ .


AM:10:44:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 7748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌