بەرشەلۆنە بۆ یۆڤانتۆس: داواكارییەكەتان مەحاڵە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى وەڵامى یانەى یۆڤانتۆس دەداتەوە سەبارەت بە حزى ئەو یانەیە بۆ گواستنەوەى ئانسۆ فاتى ئەستێرەى لاوى یانە كەتەلۆنییەكە .
لەماوەى ڕابردوودا یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى داواى لە بەرشەلۆنە كرد كە ئانسۆ فاتییان پێ بدەن لە بەرامبەر هەریەكە لە پیانیچ ودى چیلۆدا .
ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە بەرپرسانى یانەى بەرشەلۆنە بە هەموو شێوەیەك داواكەى یانەى یۆڤانتۆسیان ڕەتكردۆتەوە و ئاشكرایان كردووە كە دەستبەرداربون لە فاتى كارێكى مەحاڵە .
لە كۆتایشدا ڕۆژنامەكە دەڵێت یانەى بەرشەلۆنە داوای لە یۆڤانتۆس كردووە كە یاریزانى تر دیارى بكەن ، چونكە فاتى هەرگیز بۆ فرۆشتن نییە .
PM:08:37:30/05/2020
ئهم بابهته 10072
جار خوێنراوهتهوه