‌فەرمى.. ئینتەرمیلان لە گواستنەوەى ئەستێرەیەك پاشەكشێ دەكات

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكى فەرمى یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى لە گواستنەوەى تیمۆ وێرنێرى ئەڵمانى و ئەستێرەی یانەى لایبزیك پاشەكشێ دەكات .

وێرنێرى 24 ساڵ بە بەهێزى ناوى بەیانەكانى لیڤەرپوڵ وچێڵسى وئینتەرمیلانەوە بەستراوەتەوە .

لە میانەى لێدوانێكدا ئۆسیلۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانە ئینتەرمیلان بۆ پێگەى سكاى سپۆرت دەڵێت : ڤێرنێر لە وەرزى داهاتوو یاریزانى ئێمە نییە وبە دڵنیایی گرێبەستى لەگەڵ واژوو ناكەین .

ئۆسیلۆ دەشڵێت : دەمەوێت ڕاستگۆ بم لەگەڵتان وێرنێرم خۆش دەوێت  و یاریزانێكى زۆر باشە ، بەڵام لەبەر هەندێك هۆكار ناتوانین گرێبەستى لەگەڵ واژوو بكەین .

پاشەكشێی یانەى ئینتەرمیلان ڕێگە بۆ یانەى لیڤەرپوڵ خۆش دەكات كە ئاسانتر گرێبەستى لەگەڵ واژوو بكات .
 


PM:09:30:29/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌