‌فەرمى.. كاتى دەستپێكردنەوەى خولى ئیتاڵى ئاشكرا كرا

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكى فەرمى  یەكێتى یانەكانى خولى ئیتاڵى كاتى دەستپێكردنەوەى یارییەكانى ئەم وەرزەى ئاشكرا كرد كە بەهۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە لە مانگى سێیەوە یارییەكانى ڕاگیراون .

لە ماوەى ڕابردوودا حكومەتى ئیتاڵیا ڕێگەى داوە كە یارییەكانى خولى ئیتاڵیا وجامى ئیتاڵیا دەست پێبكاتەوە .

یەكێتى یانەكانى ئیتاڵیا ئاماژەى بەوەكردووە كە  یارییەكانى خولى ئیتاڵی لە 20ى مانگى شەش دەستپێدەكاتەوە ، هاوكات یارییەكانى نیوەى كۆتایی جامى ئیتاڵیاش لە 13 بۆ 17ى مانگ بەڕێوەدەچێت .
 


PM:10:58:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌