هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
نزیكی نوێكردنەوەی گرێبەستی تیرشتیگن هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە و بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە لەگەڵیدا گەیشتونەتە ڕێكەوتن .
ڕۆژنامەی سپۆرتی بەرگری یەكەمی ڕۆژنامەكەی ئەمڕۆی كردووە بە باسی نوێكردنەوەی گرێبەستی شتیگن و دەڵێت لە مانگی شەش بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت .
ڕۆژنامەكە باس لەوەش دەكات كە بەرشەلۆنە لەگەڵ شتیگن ڕێكەوتووە كە تا 2025 گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوەو موچەی هەر پێنج ساڵەكەشی بە شێوەیەكی پلە بەندی بۆ داناوە .
شتیگن بە یەكێك لە یاریزانە هەرە گرنگییەكانی یانەی بەرشەلۆنە دادەنرێت و چەندین نازناوی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە بردۆتەوە لە گرنگترینیان چوار جار خولی ئیسپانی وجارێك خولی یانە پاڵەوانەكان.
PM:01:37:22/05/2020
ئهم بابهته 19844
جار خوێنراوهتهوه