ڤیداڵ داهاتووی خۆی یەكلايی كردەوە
وێستگە سپۆرت-
ئارتۆرۆ ڤیداڵی چیلی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ڕۆشتنی لە یانەكەی ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت لەگەڵ بلۆگرانا ئاسودەم .
لەمیانەی لێدوانێكیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام و لە رٍِاستەوخۆیەكدا ڤیداڵ وتی: من زۆر ئاسودە و خۆشحاڵم لە بەرشەلۆنە.
ڤیداڵ باس لە هاوڕێكانی دەكات لە یانە كەتەلۆنییەكە و دەڵێت كۆمەڵێك هاوڕێی زۆر باشم لە یانەكە هەیە هەمووان هاوكاریم دەكەن و هاوكاری یەكتر دەكەن ، بە تایبەت مێسی وسوارێز و ئەلبا و پیكیی . من خۆشحاڵم لەم شارە و هاوكات خێزانەكەشم بەهەمان شێوە.
ئەم لێدوانەی ڤیداڵ لە كاتێكدایە كە ناوی بە بەهێزی بەستراوەتەوە بە ڕۆشتن لە یانە كەتەلۆنییەكەدا .
PM:01:24:22/05/2020
ئهم بابهته 3580
جار خوێنراوهتهوه