ئەم سێ هۆكارە وا دەكات كە ڕۆناڵدۆ لە داهاتوودا ڕووبكاتە پاریس سانجێرمان
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەى لیكیبى فەڕەنسى سێ هۆكار دیارى دەكات كە بەهۆیەوە ئەگەر هەیە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى وئەستێرەى یانەى یۆڤانتۆس ڕووبكاتە پاریس سانجێرمان .
لە ماوەى ڕابردوودا ناسر خلێفى سەرۆكى یانەى پاریس سانجێرمان سەرسامى خۆى بە ڕۆناڵدۆ نیشاندا بوو .
ڕۆژنامەى لیكیبى فەڕەنسى لە نوێترین هەواڵیدا باس لە سێ هۆكار دەكات كە بەهۆیەوە ئەگەر هەیە ڕۆناڵدۆ ڕووبكاتە یانەى پاریس سانجێرمان .
هۆكارى یەكەم كە ڕۆژنامەى لیكیب ئاماژەى بۆ كردووە دابەزینى نرخى كرستیانۆ و هۆكارى دووەمى ئەگەرى ڕۆشتنى مباپێ و نیمار داسێلڤا لە یانەكەدا وهۆكارى سێیەمیش سەرسامى خلێفییە سەبارەت بەو ئەستێرە پوروتگالییە .
PM:07:01:21/05/2020
ئهم بابهته 2304
جار خوێنراوهتهوه