دوور لە چاوەڕوانییەكان پاریس سانجێرمان كارێكى گرنگ ئەنجام دەدات
وێستگە سپۆرت-
یانەى پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەستى ماورۆ ئیكاردى ئەرجەنتینى و هێرشبەرى یانەكەى بكاتە هەمیشەیی و دواتریش سودى لێوەربگرێت بۆ مەبەستێكى تر.
ماوەیەكە زۆرینەى ڕۆژنامەكانى ئەوروپا باس لەوە دەكەن كە یانەى پاریس سانجێرمان گرێبەسى ئیكاردى ناكاتە هەمیشەیی و دەیگەڕێنێتەوە بۆ یانەى ئینتەرمیلان.
بەڵام بە پێچەوانەى زۆرینەى ڕۆژنامەكانى ترەوە ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى دەڵێت یانەى پاریس سانجێرمان دەیەوێت بۆندى گواستنەوەى هەمیشە ئیكاردى بە 70 ملیۆن یۆرۆ كاربكات و بیگوازێتەوە یانەكەى .
ڕۆژنامەكە دەشڵێت بەرپرسانى یانەكە دەیانەوێت سود لە ئیكاردى وەربگرن بە گۆڕینەوەى لەگەڵ چەند ئەستێرەیەكى یانەى یۆڤانتۆس ، بەو پێیە لیۆناردۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانە پاریسییەكە ئارەزووى گواستنەوەى چەند یاریزانێكى خانمە پیرەكە دەكات .
PM:05:29:09/04/2020
ئهم بابهته 3800
جار خوێنراوهتهوه