‌بەرشەلۆنە بە دواى ئەستێرەیەكى گرنگەوەیە و یانەكەشى داواى 90 ملیۆن یۆرۆ دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى گرنگیەكى زۆر بە گواستنەوەى كاى هاڤێرتزى ئەستێرەى یانەى بایەرلیڤەركوزنى ئەڵمانى دەدات و یانە ئەڵمانییەكەش نرخەكەى دیارى دەكات .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى ئیندیپیندینتى ئینگلیزى لە هەواڵێكیدا باس لە گرنگیدانى یانەى بەرشەلۆنە دەكات بۆ گواستنەوەى كاى هاڤێرتزى ئەستێرەى لاوى یانەى بایەرلیڤەركوزن.

ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت یانەى بایەرلیڤەركوزن ئامادە نییە بە كەمتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى تواناكانى بێت .

لە لایەكى ترەوە ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاشكراى دەكات بەرشەلۆنە تا كۆتایی وەرز چاوەڕێی دەبێت بزانێت دۆخەكە چى لێدێت بەهۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە وئامادەشە گرێبەستى فەرمى پێشكەش بكات .
  


PM:05:08:09/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 16852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌