به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت ئه‌ستێره‌یه‌كی بگه‌ڕێنێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌یه‌وێت ئیمریسۆنی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه كه له ئێستادا به خواستن یاری بۆ یانه‌ی ڕیاڵ بیتس ده‌كات.
به‌رشه‌لۆنه له هاوینی ڕابردوو له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مینیرۆی به‌ڕازیلیه‌وه ئه‌و به‌رگریكاره‌ی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ یاریزانه‌كه به خواستن چووه یانه‌ی ڕیاڵ بیتس چونكه ئه‌ویانه‌یه پشكی هه‌بوو له‌و یاریزانه‌دا .
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌شت ملیۆن پاوه‌ند ئه‌و یاریزانه له ڕیاڵ بیتسه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه یانه‌كه‌یان .
ئاستی به‌رزی ئیمرسۆنی 21 ساڵ له‌گه‌ڵ ڕیاڵ بیتس به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه‌ی ناچاری به‌م بڕیاره كردووه .
AM:11:37:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 27408
جار خوێنراوه‌ته‌وه