یایا تۆرێ باس له خۆشترین ساتی ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
یایا تۆرێی ئیڤواری وئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه ومانچسته‌رسیتی باس له خۆشترین ساتی له گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌كات و هاوكات جیاوازی له نێوان كلاسكیۆی ئیسپانیا وئینگلته‌را ده‌كات .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان یایا تۆرێ ده‌ڵێت : كلاسیكۆی نێوان به‌رشه‌لۆنه وڕیاڵ مه‌درید گه‌وره‌تره له كلاسیكۆی نێوان مانچسته‌ریونایتد و مانچسته‌رسیتی .
یایا تۆرێ ده‌ڵێت : مانچسته‌رسیتی له ئینگلته‌را له چاو یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد یانه‌یه‌كی بچوكه وه‌كو مێژوو .
له‌سه‌ر خۆشترین ساتیشی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه یایا تۆرێ ده‌ڵێت : بردنه‌وه‌مان له ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وبه ئه‌نجامی 6-2 خۆشترین یاده‌وه‌ری ژیانمه و هه‌رگیز له یاد ناكرێت .
AM:11:02:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوهتهوه