یانه‌ی داهاتووی كۆتینۆ یه‌كلایی بوه‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌یی نیشانداوه كۆتینۆی به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی به خواستن بداته یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی.
كۆتینۆ له ئێستادا به خواستن بۆ یانه‌ی بایرن میونخ یاری ده‌كات وكۆتایی وه‌رزی گرێبه‌ستی خواستنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌شه‌لۆنه ڕازی بوون به خواستن كۆتینۆ بده‌نه یانه‌ی چێڵسی به‌ڵام ده‌بێت وه‌رزی داهاتوو به ناچاری وبه یه‌كجاری ئه‌و یاریزانه بكڕن .
له ماوه‌ی ڕابردوودا لامپاردی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ئاره‌زووی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه نیشاندا بوو .
AM:10:46:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 14680
جار خوێنراوهتهوه