‌ڕیاڵ مەدرید دەچێتە كێبڕكێی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەى یاریزانێكى لالیگا

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى دەچێتە كێبڕكێ ی یانەى بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەى فران تۆرێسى ئەستێرەى لاوى یانەى ڤالێنسیا .

ڕۆژنامەى ماركاى نزیكى یانەى شاهانە ئاماژەى بەوەكردە كە یانەى ڕیاڵ مەدرید چۆتە كێبڕكێی یانەى بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەى فران تۆرێسى ئەستێرە و هێرشبەرى لاوى یانەى ڤالێنسیاى ئیسپانى گواستنەوەى ئەو هێرشبەرە لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا یەكێكە لە ئامانجەكانى یانەى شاهانە .

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە یانەى ڤالێنسیا هەستى بە تواناكانى ئەو یاریزانە لاوە كردووە بۆ مەرجى هەڵوەشاندوەى گرێبەستەكەى بە 100 ملیۆن یۆرۆ داناوە.

جگە لە بەرشەلۆنە وڕیاڵ مەدرید یانەكانى ئەتلەتیكۆ مەدرید و یۆڤانتۆسیش گرنگى بە گواستنەوەى تۆرێس دەدەن .
 


PM:09:22:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 11308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌