ڕۆژنامەیەك بابەتى پەیوەندیكردنى دى لێخت بە ڕیاڵ مەدریدەوە یەكلایی دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى ڕاستى نزیكى ماتیاس دى لێختى هۆڵندى و بەرگریكارى یانەى یۆڤانتۆس لە یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە یەكلایی دەكاتەوە .
لە ماوەى ڕابردوودا چەند سەرچاوەیەك ئاماژەیان بەوەكردوو كە دى لێخت دەیەوێت لە كۆتایی وەرزى ئەمساڵدا یانەى یۆڤانتۆس جێبێڵێت ویانەى ڕیاڵ مەدریدیش نزیكە لە گواستنەوەى .
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى ئاشكراى كردووە كە ئەم هەواڵانە هەمووى بێ بنەمان و دی لێخت بە هیچ جۆرێك نایاوێت یانەى یۆڤانتۆس جێبێڵێت و تەواوى ژوورى جل گۆڕین و بەرپرسانى یانەكەش متمانەیان بە تواناكانى هەیە .
لە كۆتایشدا ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت ڕاستە ڕیاڵ مەدرید ئارەزووى گواستنەوەى دى لێخت دەكات ، بەڵام ئەو بەرگریكارە بیرى لە ڕۆشتن نەكردۆتەوە.
PM:12:36:06/04/2020
ئهم بابهته 10112
جار خوێنراوهتهوه