‌دوو ئەستێرەى ڕیاڵ مەدرید ڕێگە بۆ گرێبەستێكى گەورەى یانەكەیان خۆش دەكەن

وێستگە سپۆرت-

یانەى ناپۆلى چاوى لە دوو ئەستێرەى یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانیە و ئەمەش كارى یانەى شاهانە بۆ گواستنەوەى فابیان رۆیز ئاسانتر دەكات.
یانەى ڕیاڵ مەدرید گرنگییەكى زۆر بە گواستنەوەى فابیان ڕۆیزى ئیسپانى وئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەى ناپۆلى دەدات .

ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى ناپۆلى گرنگى بە تواناكانى لوكا یۆڤیجى سڕبى وهێرشبەرى ڕیاڵ مەدرید دەدات و دەیەوێت بیكاتە جێگرەوەى میلیكى هێرشبەرى یانەكەى .

لە لایەكى ترەوە پێگەى بێرنابیۆ دیجیتاڵى تایبەت بە هەواڵەكانى ڕیاڵ مەدرید ئاشكراى كردووە كە یانەكەى باشورى ئیتاڵیا دەیەوێت لوكاس فاسكێزى یاریزانى ڕیاڵ مەدرید بكاتە جێگرەوەى كالیخۆنى ئەستێرەى یانەكەى كە نزیكە لە جێهشتنى یانە ئیتاڵییەكە.

ئەم دوو هەواڵەش ڕێگە بۆ ڕیاڵ مەدرید خۆش دەكات تا ئەوەى ئاسانتر گرێبەست لەگەڵ فابیان ڕۆیز ئەنجام بدەن .
 


AM:11:56:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 19272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌