‌ڕۆژنامەى ماركا: هەڵویستى گریزمان لەسەر جێهیشتنى بەرشەلۆنە ئاشكرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

 

ڕۆژنامەى ماركاى مەدریدى هەڵوێستى گریزمان لە بارەى جێهیشتنى یانەى بەرشەلۆنەوە ئاشكرا دەكات.

ماوەیەكە بەشێكى زۆر لە ڕۆژنامەكانى ئەوروپا باس لە ڕۆشتنى ئەو ئەستێرەیە دەكەن لە یانە كەتەلۆنییەكە لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا.

لاى خۆیەوە ڕۆژنامەى ماركا ئاشكراى كردووە كە نە گریزمان و نە بەرپرسانى بەرشەلۆنە ئامادە نین دەستبەردارى یەكتر بن لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا.

ماركا دەشڵێت ئەو هەواڵە بە هیچ جۆرێك ڕاست نییە كە بەرشەلۆنە گریزمان بخاتە نێو گرێبەستى نیمار یاخود لاوتارۆ مارتینێزەوە ، بێگومان پارێزگارى لە تواناكانى دەكات .
 

 


AM:11:25:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری