‌هەڵوێستى ئەم چوار یاریزانەى ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەبێت بۆ كەمكردنەوەى موچەكانیان

وێستگە سپۆرت-

هەڵوێستى چوار ئەستێرەى یانەى ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەبێت بۆ كەمكردنەوەى موچەكانیان بە هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوە .

دوێنێ ڕۆژنامەى ماركا ئاماژەى بەوەكردبوو كە یانەى ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت  موچەى یاریزانەكان كەمبكاتەوە بەهۆى ئەو زەرەروزیانانەى كە بەر یانەكە كەوتووە بەهۆى ڤایۆسى كۆرۆناوە .

ڕۆژنامەكە دەڵێت پیرێزى سەرۆكى یانەكە كۆبونەوەیەكى ڤیدیۆى لەگەڵ ڕامۆس و مارسیلۆ وڤاران و بنزیمە ئەنجامداوە وەكو نوێنەرانى تیپەكە وهەر چوار یاریزانەكەش پابەندبونى خۆیان بۆ بڕیارى یانەكەیان نیشانداوە بە كەمكردنەوەى موچەكانیان.
 


AM:11:06:06/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری