لیكیب: لاكازێت نزیكە لە جێهێشتنى ئارسیناڵ و پەیوەندیكردن بە یانەیەكى گەورەى ئیسپانیاوە
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەى لیكبى فەڕەنسى جەختدەكاتەوە كە ئەلیكساندەر لاكازێتى فەڕەنسى وهێرشبەرى یانەى ئارسیناڵ نزیكە لە جێهیشتنى یانە ئینگلیزییەكە وپەیوەندیكردن بە یانەى ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە .
لە نوێترین هەواڵیدا ڕۆژنامەى لیكیب دەڵێت یانەى ئارسیناڵ دەیانەوێت گرێبەستى ئەو یاریزانە نوێبكەنەوە ، بەلآم تاكو ئێستا لەگەڵ لاكازێت نەگەیشتونەتە ڕێكەوتن و ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە نزیكە لە جێهیشتنى یانە ئینگلیزییەكە .
لیكیب دەشڵێت كە نزیكترین یانە لە گواستنەوەى لاكازێت یانەى ئەتلەتیكۆ مەدریدى ئیسپانییە كە سیمۆنى ڕاهێنەرى یانەكە ئارەزوویەكى زۆرى بۆ دەستخستنى تواناكانى هەیە .
PM:11:08:05/04/2020
ئهم بابهته 5188
جار خوێنراوهتهوه