ئاگادارن لە پێناو زیدان ریاڵ مەدرید چى دەكات
وێستگە سپۆرت-
لە پێناو خواستى زیدان یانەى ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانى هاوینەدا هەموو هەوڵێكى خۆى دەدات لە پێناو گواستنەوەى پۆڵ پۆگباى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەى مانچستەریونایتد.
زیدان لەوەتەى بۆتە راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدرید ئارەزووى خۆى بۆ گواستنەوەى پۆگبا نیشانداوە وتاكو ئێستاش ئەو ئامانجەى بەدى نەهاتووە .
رۆژنامەى ئاسى نزیكى یانەى شاهانە ئاماژەى بەوەكردووە كە لە گواستنەوەكانى هاوینى ئەمساڵدا بەرپرسانى یانەى ریاڵ مەدرید هەموو هەوڵێكى خۆیان لە پێناو گواستنەوەى پۆگبا دەدەن .
لە كۆتایشدا رۆژنامەكە دەڵێت ئەگەرچى بەرپرسانى مان یونایتد پەیوەندییان بە بریكارى ئەو یاریزانەوە كردووە تا ئەوەى گرێبەستەكەى نوێبكاتەوە ، بەلآم خودى یاریزانەكە ئارەزووى بەردەوام بون ناكات لەگەڵ یانەكەیدا .
PM:10:20:26/03/2020
ئهم بابهته 20216
جار خوێنراوهتهوه