وێنە.. لە بەرشەلۆنە دوو توشبوو بە ڤایرۆسى كۆرۆنا راگەیەندرا
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى ناوى دوو ئەندامى یانەكەى ئاشكرا كرد كە توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون .
لە ماوەى ڕابردوودا رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوە كرد بوو كە ئەندریە كۆرى دۆزەرەوەى یاریزان بۆ یانەكە لە بەڕازیل دووچارى ڤایرۆسەكە بووە دۆخى تەندروستى زۆرباشە .
ئەمڕۆ رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە دوو ئەندامى ترى یانەكە توشى ڤایرۆسەكە بوون كە یەكێكیان سەرۆكى پزیشكانى یانەكە رامۆن كاناڵ و ئەوەى تریش پزیشكى تایبەتى تیمى تۆپى دەستى یانەكەیە بە ناوى ئەنتۆنى گوتیرێز.
رۆژنامەكە لە كۆتایشدا باسى ئەوەى كردووە كە ئێستا ئەو دوو ئەندامەى یانەكە دۆخیان باشە و چارەسەر وەردەگرن .
PM:01:58:26/03/2020
ئهم بابهته 4132
جار خوێنراوهتهوه