‌بەرشەلۆنە دەچێتە كێڕكێی ریاڵ مەدرید و یانە گەورەكان بۆ گواستنەوەى یاریزانێك

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەچێتە كێبڕكێی یانەكانى ریاڵ مەدرید ویانە گەورەكانى ئەوروپا وهەوڵى بەدەستهێنانى تواناكانى  دایوت ئۆبامیكانۆى فەڕەنسى وبەرگریكارى یانەى لایبزیكى ئەڵمانى دەدەن .

لەو بارەیەوە رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە بەرپرسانى یانەى بەرشەلۆنە ئارەزووى خۆیان بۆ گواستنەوەى ئۆبامیكانۆى بەرگریكارى لاوى یانەى لایبزیك پیشانداوە .

سپۆرت دەڵێت : بەرشەلۆنە دەچێتە ڕكابەرى یانەكانى ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ و ئارسیناڵ وتۆتنهام چونكە ئەو یانانەش گرنگییەكى زۆر بە گواستنەوەى دەدەن .

ئۆبامیكانۆى 21 ساڵ  100 یارى بە درێسى لایبزیكەوە ئەنجامداوە لە ماوەى سێ وەرزدا وگرێبەستەكەشى لە هاوینى 2021 كۆتایی دێت .
 


AM:11:53:26/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 20584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌