پێگەى دیفینساسێنتراڵ: كۆتینۆ دەیەوێت خیانەتێكى گەورە لە بەرشەلۆنە بكات
وێستگە سپۆرت-
فلیپ كۆتینهۆى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە كە لە ئێستادا بە خواستن لە یانەى بایرن میونخ یارى دەكات دەیەوێت درێسى یانەى شاهانە ببپۆشێت .
لەو بارەیەوە پێگەى دیفینسا سێنتراڵى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە كۆتینۆ ئارەزوو دەكات رووبكاتە یانەى ریاڵ مەدرید.
هەمان سەرچاوە باس لەوەش دەكات كە بەرپرسێكى ریاڵ مەدرید پەیوەندى بە كەسێكى نزیكى ئەو ئەستێرەیەوە كردووە تا ئەوەى بزانێت تا چەند ئامادەیە یارى بۆ یانەى شاهانە بكات .
لاى خۆشیەوە رۆژنامەى ماركا جەخت لەوە دەكاتەوە كە ساڵى 2008 كۆتینۆ ریاڵ مەدریدى بە باشترین یانەى جیهان ناوبردووە و ئاشكراى كردووە یەكێكە لە ئامانجەكانى .
PM:10:34:25/03/2020
ئهم بابهته 19416
جار خوێنراوهتهوه