یاریزانێك ریاڵ مەدرید بێ هیوا دەكات
وێستگە سپۆرت-
گابرێل مارتینێلى ئەستێرەى لاوى یانەى ئارسیناڵ چونى بۆ یانەى ریاڵ مەدرید رەتدەكاتەوە ومانەوە لە ئارسیناڵ دووپاتدەكاتەوە .
لە ماوەى رابردوودا هەندێ سەرچاوە ئاماژەیان بەوە كردبوو كە یانەى ریاڵ مەدرید ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى گابرێل مارتینێلى ئەستێرەى لاوى یانەى ئارسیناڵ هەیە .
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ولەسەر گرنگیدانەكانى یانەى شاهانە پێی مارتینێلى دەڵێت : بیرم لە جێهیشتنى یانەى ئارسیناڵ نەكردۆتەوە و دەمەوێت خولى یانە پاڵەوانەكان و نازناوەكان ببمەوە .
مارتینێلى دەشڵێت: یانەى ئارسیناڵ شایەنى هەموو شتێكى باشە نەك تەنها هاندەران بەڵكو تەواوى كارمەندانى یانەكە ودەمەوێت چى لە توانامدا هەیە بۆ ئەو یانەیە بیكەم و ببمە ئەستێرەى ئەو تیپە .
PM:06:07:25/03/2020
ئهم بابهته 6312
جار خوێنراوهتهوه