یانەیەكى گەورە دەیەوێت درێسى ژمارە حەوتەكەى بداتە گریزمان
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەریونایتدى ئینگلیزى ئارەزووى بە دەستهێنانى تواناكانى ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەكات .
رۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى لە هەواڵێكیدا ئاماژەى بە گرنگیدانەكانى یانەى مانچستەریونایتدى ئینگلیزى كردووە بە بەدەستهینانى تواناكانى ئەنتوان گریزمانى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە .
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە مان یونایتد كۆڵ نادات لە گواستنەوەى گریزمان ، چونكە پێش ئەوەى ڕووبكاتە بەرشەلۆنە ئەو یانە ئینگلیزیە هەوڵى گواستنەوى داوە.
لە كۆتایشدا رۆژنامەكە دەڵێت مان یونایتد ئامادەیە درێسى ژمارە حەوت بداتە گریزمان كە پێشتر لە بەرى ئەستێرە دیارەكانى یانەكەدا بووە لە نمونەى جۆرجی بیست و كانتۆنا وبێكهام و رۆناڵدۆ.
PM:03:36:25/03/2020
ئهم بابهته 20572
جار خوێنراوهتهوه