بابەتێكى گرنگ سەبارەت بە كلاسیكۆ خەوى لە كیكی سیتین زڕاندووە
وێستگە سپۆرت-
بابەتێكى گرنگ سەبارەت بە یارى كلاسیكۆ واى لە كیكی سیتینى راهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە كردووە شەوانە خەولى لێنەكەوێت وخولى لێ زڕاندووە .
لەو بارەیەوە رۆژنامەى سپۆرت ئاماژەى بەوە كردووە كە كیكی سیتین لە وەلآمى پرسیارى ئەوەی كێ شان بە شانى پیكى یارى پێبكات لە یاى كلاسیكۆى رۆژى یەكشەممە ، لە وەلآمدا كیكی سیتی وتویەیەتى ئەم ئەو بابەتەیە كە شەوان ناهێڵێت بخەوم و بەردەوام بیر دەكەمەوە لەم بابەتە و خەولى زڕاندووم .
رۆژنامەى سپۆرت باس لەوە دەكات كە هەردوو یاریزان لینگلێت وسامیۆل ئۆمتیتی لە وەرزى ئەمساڵ لە ژێر سەرپەرشتى كیكی سیتین وەكو یەك یاریان كردووە و هەرچەندە لینگێلێت چەند خولەكێكى زیاتر لە ئۆممتیتى بەشدارى كردووە ، بەلآم كیكی سیتین لە چەند یارییەكى بەهێزى یانەكەیدا بەرامبەر ڤالێنسیا وناپۆلى پشتى بە تواناكانى ئۆمتیتى بەستووە .
تاكو ئێستا ئەو راهێنەرە یەكلایی نەبۆتەوە لەوەى كە شان بەشانى پیكی یارى ئۆمتیتى بكات یاخود لینگلێت.
PM:02:32:28/02/2020
ئهم بابهته 15036
جار خوێنراوهتهوه