‌مێسى وگریزمان لە ژێر هەڕەشەى یاری نەكردندان

وێستگە سپۆرت-

 

لیۆنێل مێسى وئەنتوان گریزمان لە ژێر هەڕەشەى یارنەكردندان ئەگەر سەركەوتنیان بۆ قۆناغى چارەكى كۆتایی بەدەستهێنا ولە ناپۆلیان بردەوە .

مێسى ئەستێرە و كاپتنى یانەكەو گریزمانى فەڕەنسى وهێرشبەرى یانەكە ئەگەر لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بەرامبەر یانەى ناپۆلى كارتێكى زەرد وەربگرن ئەوا لە حاڵى سەركەوتنیان بۆ قۆناغى داهاتوو ناتوانن لە یارى چونى قۆناغى چارەكى كۆتایی بەشدارى بكەن . 

جێگەى ئاماژەیە لە یارى چونى قۆناغى 16 یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەر لایەكیان كۆتاییهات و یارى گەڕانەوەش لە 18ى سێ و لە نێو یاریگاى كامپنۆ ئەنجام دەدرێت .
 

 


PM:12:13:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 9556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌