مۆرینۆ گورزێكى كوشندەى بەركەوت
وێستگە سپۆرت-
جۆزێ مۆرینۆى پورتوگالى و راهێنەرى یانەى تۆتنهام گورزێكى كوشندەى بەردەكەوێت بە پێكانى هیۆنگ سۆن مینى ئەستێرەى یانەكەى .
لەو بارەیەوە لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یانەى تۆتنهام ئاماژەى بەوە كردووە كە سۆن من دووچارى شكان هاتووە لە قۆڵى راستیدا .
هەر لە بەیاننامەكەدا یانە ئینگلیزییەكە باسى ئەوەى كردووە كە لەم هەفتەیەدا سۆن مین نەشتەرگەرى بۆ قۆڵى ئەنجام دەدرێت پاش ئەوەى لە یارییەكەى ئەستۆن ڤێلا دووچارى هات .
بەهۆى ئەو پێكانەشەوە سۆن مین لە چەند یارییەكى یانەكەى بێبەش دەبێت .
پێكانى سۆن مین لە كاتێكدایە كە هارى كینیش بەهۆى پێكانەوە دابڕاوە .
PM:04:29:18/02/2020
ئهم بابهته 1784
جار خوێنراوهتهوه