كیكی سیتین مێسى شۆك دەكات
وێستگە سپۆرت-
كیكی سیتینى راهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە لیۆنێل مێسى ئەستێرەى یانەكەى شۆك دەكات وچوار باشترین یاریزان دیارى دەكات لە مێژوودا .
پێگەى فەرمى یانەى بەرشەلۆنە گرتەیەكى ڤیدیۆی كیكی سیتینى بلآو كردۆتەوە كە ئەو راهێنەرە تێیدا باشترین یاریزانەكانى هێڵەكانى نێو یاریگا دیارى دەكات لە مێژوودا ولۆنێل مێسى تیا نیە .
كیكی سیتین دەڵێت لە ئاستى گۆڵپارێز باشترین یاریزان لاى من ڤیكتۆر داماسى پورتوگالییە .
كیكی سیتین فرانك پیكنپاوەریش وەكو باشترین بەرگریكارى مێژوو دیارى دەكات ولەسەر ئاستى هێڵى ناوەندیش ، كیكی سیتین پێی وایە ئینێستاى یاریزانى پێشووى بەرشەلۆنە باشترینە لە مێژوودا .
لە كۆتایشدا ولەسەر ئاستى هێڵى پێشەوە سیتین یۆهاین كرۆیفى هۆڵندى بە باشترین هێرشبەرى مێژوو دەزانێت .
PM:11:15:17/02/2020
ئهم بابهته 34016
جار خوێنراوهتهوه