دواجار ڤالڤێردى بێ دەنگى شكاند و پاش دەركرانى لە بەرشەلۆنە یەكەم لێدوانى دا
وێستگە سپۆرت-
ئەرنستۆ ڤالڤێردى ئیسپانى وراهێنەرى پێشووى بەرشەلۆنە پاش دەركرانى لە یانە كەتەلۆنییەكە یەكەم لێدوانى فەرمى دا.
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەى ماركاى ئیسپانى ڤالڤێردى وتى: لەم هەفتەیەدا زۆر كەم سەیرى یاریم كردووە و سەرقاڵى هەندێ كارى تر بووم .
ڤالڤێردى دەشڵێت كاتێك راهێنەر دەبێت ناتوانى بەشێوەیەكى تەواو دەربكەویتەوە شەوى رابردوو چەند خولەكیكى یارى جامى شام بینى ، ئەوەى لە مانگەشدا بە تەواوى سەیرم كرد یارییەكەى بەرشەلۆنە وبیلباو بوو لە قۆناغى چارەكى كۆتایی جامى شا .
ڤالڤێردى لە درێژەى قسەكانیدا وتیشى هەموو ئەو یانانەى كە راهێنانم پێ كردوون سودیان پێگەیاندووم بەلآم هەرگیز ئەزمونى راهێنەرایەتى بیلباو لە یاد ناكەم و پێم وایە باشترین ئەزمون بووە، بردنەوەى جامى سوپەری ئیسپانیاش بەرامبەر بەرشەلۆنە لەگەڵ بیلباو باشترین یاریم بووە و دەبێت ئەوەش بڵێم كە راهێنەرایەتى بەرشەلۆنە سەرنجڕاكێش بووە .
لە كۆتایشدا لەسەر نازناوى خولى ئیسپانى ڤالڤێردى وتى: ریاڵ مەدرید بەهێزترین پاڵێوراوە.
PM:09:21:13/02/2020
ئهم بابهته 13184
جار خوێنراوهتهوه