فەرمى.. ئەیاكس رۆشتنى حەكیم زیاشى بۆ یانەیەكى گەورە ئاشكرا كرد
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئەیاكس ئەمستەردامى هۆڵندى بە فەرمى رێكەوتنى یانەكەى راگەیاند لەگەڵ یانەى چێڵسى ئینگلیزى بۆ پێدانى حەكیم زیاش بەو یانەیە .
لە بەیاننامەیەى فەرمیدا یانەى ئەیاكس ئەمستەردام ئاماژەى بەوە كردووە كە حەكیم زیاشیان فرۆشتووە بە یانەى چێڵسى ولە هاوینى 2020 زیاش گرێبەستى فەرمى لەگەڵ ئەو یانە لەندەنییە واژوو دەكات .
هەر لە بەیاننامەكەدا یانەى ئەیاكس ئاشكراى كردووە كە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ و چوار ملیۆن پاداشت دەستبەردارى زیاش بوون بۆ یانەى چێڵسى .
زیاش 160 یارى فەرمى بۆ ئەیاكس كردووە و49 گۆڵى تۆماركردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەكان دووجار خولى هۆڵندى و جامى هۆڵندى بردۆتەوەو ساڵى 2019ش بووە باشترین یاریزانى هۆڵندا.
PM:05:15:13/02/2020
ئهم بابهته 3924
جار خوێنراوهتهوه