وێنە.. ئەو شۆفێرەى زیدان لێیدا لە بەرامبەردا چى داوا كرد
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامەى ماركاى ئیسپانى وردەكارى رووداێكى هاتوچۆ ئاشكرا دەكات كە زیدانى راهێنەرى ریاڵ مەدرید هۆكار بووە .
رۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە لە كاتى چوون بۆ ناوچەى راهێنانەكانى ریاڵ مەدرید خۆى بە ئوتومبیلێكدا كێشاوە .
رۆژنامەكە باس لە كەسى بەرامبەر دەكات كە ناوى ئیگاناسیۆ فێرناندزە و لە بەرامبەر ئەو رووداوە داواى تەنا وێنەیەكى لە زیدان كردووە وبە زیدانى وتووە تەنها وێنەیەك بگرین و بڕۆ بۆ ئەوەى لە راهێنانەكان دوانەكەویت .
دواتر پارێزەرەكانى زیدان پەیوەندیان بەو شۆفێرەوە كردووە ودەستخۆشیان لێ كردووە كە بەهانەى بە زیدان نەگرتووە وداواى شتى زۆرى نەكردووە .
PM:01:38:13/02/2020
ئهم بابهته 24664
جار خوێنراوهتهوه