نوێترین لێدوانى كیكی سیتین بڵاو بووەوە
وێستگە سپۆرت-
كیكی سیتینى راهێنەرى یانەى بەرشەلۆنە جەختدەكاتەوە رازییە بەو یاریزانانەى لەبەردەستیدایەو پێشی وایە راهێنەرایەتى بەرشەلۆنە لەوە ئاسانترە كە پێشبینیم كردووە .
لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا پێش یارى یانەكەى بەرامبەر یانەى لیگانێس لە جامى شای ئیسپانیا سیتین وتى: پێویستە هەڵەكانمان چارەسەر بكەین وكۆنترۆڵكردنى یاریگاش ئامانجى لە پێشینەى ئێمەیە ، شكستى ڤالێنسیاش رووداوێكى ناخۆش بوو پێویستە وانەى لێوەربگرین .
كیكی سیتین وتیشى بە تەواوى دڵخۆشم بەو یاریزانانەى كە لە بەردەستمدایە و دەبێت لێكتێگەیشتنى زیاتر لە نێوانیاندا دروست بكەین .
لە درێژەى قسەكانیدا كیك سیتین وتى : شتێكى باش دەبێت ئەگەر هێرشبەرێك بگوازینەوە ، سوپاسى بارتۆمیۆى سەرۆكى یانەكە دەكەم كە متمانەى تەواوى پێمە .
لە كۆتایشدا سیتین وتى: راهێنەرایەتى بەرشەلۆنە لەوە ئاسانترە كە پێشبینیم دەكرد .
PM:08:20:29/01/2020
ئهم بابهته 5532
جار خوێنراوهتهوه