پێگەى گۆڵ ناوى نوێترین هێرشبەر بە بەرشەلۆنەوە دەبەستێتەوە
وێستگە سپۆرت-
پێگەى گۆڵى جیهانى ناوى لۆرین مۆرۆنى هێرشبەرى یانەى ریاڵ بیتس دەبەستێتەوە بە یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانییەوە پاش شكستى ئەو یانەیە لە گواستنەوەى رۆدریگۆ مۆرینۆ .
پاش ئەوەى یانەى بەرشەلۆنە شكستى هێنا لە گواستنەوەى رۆدریگۆ مۆرینۆى هێرشبەرى یانەى ڤالێسیا لە ئێستادا یانەكە بە دواى شوێنگرەوەیەكى تردا دەگەڕێت .
پێگەى گۆڵى جیهانى ئاماژەى بەوە كردووە كە بەرپرسانى بەرشەلۆنە لە ئێستادا بیر لە گواستنەوەى لۆرین مۆرۆنى ئیسپانى وهێرشبەرى یانەى ریاڵ بیتس دەكەنەوە .
پێگەكە باس لەوەش دەكات كە یانەى ریاڵ بیتس لە بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە ئەو یاریزانە بفرۆشێت بە یانەى بەرشەلۆنە .
PM:06:54:29/01/2020
ئهم بابهته 14472
جار خوێنراوهتهوه