‌فەرمی.. یاریزانێكی ریاڵ مەدرید یانەكەی جێهێشت

وێستگە سپۆرت-

بەشێوەیەكی فەرمی ئەلڤارۆ ئۆدیرۆزولای بەرگریكاری یانەی ریاڵ مەدرید یانەكەی جێهیشت ورویكردە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بایرن میونخ ئاماژەی بەوە كردووە كە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتونەتە رێكەوتن و ئۆدیرۆزولای بەگریكاری ئەو یانە ئیسپانیەیان بە خواستن و تا كۆتایی وەرز گواستۆتەوە یانەكەیان .

لای خۆشیەوە یانەی شاهانە لە بەیاننامەیەكی فەرمیداباسی ئەوەی كردووە كە بە خواستن یاریزانەكەیان داوەتە یانەی باڤارییەكە بەڵام هاوینی داهاتوو دەیگەرێننەوە و یانەی بایرن میونخ مافی كڕینی یەكجاری یاریزانەكەی نییە .

ئۆدیرۆزولا لە هاوینی 2018 لە یانەی ریاڵ سۆسیدادەوە رویكردە یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ بەڵام نەیتوانیوە متمانەی زیدان بەدەستبهێنێت .


PM:02:38:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 12176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌