دوای گواستنەوەی رینێر كارڤالیۆ ریاڵ مەدرید لەگەڵ یاریزانێكی تریش گەیشتە رێكەوتن
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریاڵ مەدرید پاش گرێبەستكردنی لەگەڵ رینێر خیسۆس كارڤالیۆی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی فلامینگۆ ، لەگەڵ یاریزانێكی تری ئەو یانەیە دەگاتە رێكەوتن .
پێگەی دیفینسا سێنتاڵی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید پەوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ فلامینگۆ هەیە وچەندین ئەستێرەی لەو یانەیەوە گواستەوە ریزەكانی لەنمونەی ڤینیسۆس جۆنیۆر ورینیر .
پێگەكە باس لەوە دەكات دوای گواستنەوەی رینێر ، یانەی شاهانە لەگەڵ لینكۆڵن كۆریای هێرشبەری لاوی ئەو یانەیەش گەیشتونەتە رێكەوتن كە تەمەنی تەنها 19 ساڵە وچاوەڕێی داهاتوویەكی گەشی لێ دەكرێت .
AM:11:58:22/01/2020
ئهم بابهته 16820
جار خوێنراوهتهوه