‌لیستەكەی كیكی سیتین بۆ یارییەكەی ئەمشەو سوپرازی گەورەی تیایە

وێستگە سپۆرت-

كیكی سیتنی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانەكانی بۆ یارییەكەی ئەمشەو لە قۆناغی 32ی جامی شایی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئیبزا ئاشكرا كرد كە بڕیارە كاتژمێر نۆی شەو بەڕێوەبچێت.

كیكی سیتین لە لیستەكەدا بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو مێسی ئەستێرەی یەكەمی تیپەكەی دوورخستۆتەوە  دەیەوێت پشوو بەو یاریزانە بدات .

چاوەڕێش دەكرێت بەم پێكهاتەیەوە یاری بكات

گۆڵچی: نیتۆ 
هێڵی بەرگری: واگی ، پیكی ، لینگلێت ، فریپۆ 
هێڵی ناوەند: ئارسەرمیلۆ ، دی یۆنگ ، ریكی بۆیج 
هێڵی پێشەوە: پیریز ، گریزمان ، ئانسۆ فاتی  


AM:11:29:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 6300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌