‌بەرشەلۆنە هەڵوێستی خۆی لە بارەی گواستنەوە هێرشبەرەكەی خولی فەڕەنساوە یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

كیكی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هەڵوێستی خۆی لە بارەی ڤیكتۆر ئۆسمینی نەجیری و هێرشبەری یانەی لیلی فەڕەنسییەوە ئاشكرا كرد .

پاش پێكانی سوارێز لە ئێستادا بەرپرسانی بەرشەلۆنە بە دوای شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە دەگەڕێن ولە ماوەی رابردووشدا ناوی ڤیكتۆر ئۆسمینی هێرشبەری لاوی یانەی لیل هێنرا بوو كە لە وەرزی ئەمساڵ 14 گۆڵی لە 26 یاریدا تۆماركردووە .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی یان كەتەلۆنییەكە باس لەوە دەكات كە كیكی سیتین رەتیكردۆتەوە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە واژووبكەن، چونكە هیچ شارەزایەكی لە خولی ئیسپانی نییە و راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هێرشبەرێك بگوازێتەوە كە ئەزمونی لە خولە گەورەكان  هەبێت بە تایبەتی خولی ئیسپانی.


AM:10:55:22/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 15980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌