‌كاردانەوەی كیكی سیتین پاش یەكەم بردنەوە بۆ بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

كیكی سیتینی راهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە خۆشحاڵە بەسەركەوتنی تیپەكەی بەرامبەر یانەی غەرناتە وستایشی لیۆنێل مێسی دەكات .

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای بردنەوەكەیان لە یانەی غەرناتە كیكی سیتین وتی : خۆشحاڵم بە ئاستی یاریزانەكان یەكەم بردنەوەم بۆ بەرشەلۆنە، ئەگەرچی لە تایمی یەكەمدا چەندین هەلی گۆڵكردنمان رەخساند بەڵام نەماتوانی هەلەكان بقۆزینەوە . 

كیكی وتیشی : بە تەواوی توانیمان كۆنترۆڵی یاریگا بكەین و بەردەوام تۆپ لای تیپەكەی بووە لە 90 خولەكی یارییەكەدا .

لە كۆتایشدا كیكی ستایشی ئاستی مێس كرد و وتی: هەمیشە مێسی لە كاتە سەختەكاندا هێزی خۆی سەلماندووە و یانەكەی رزگار كردووە .


 


AM:10:20:20/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌