سپۆرت: بەرشەلۆنە ڕازی بووە یاریزانێكی یانەكەی بە سپۆرتینگ لیشبونە بفرۆشێت
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ئەبیل رۆیزی هێرشبەری لاوی یانەكەی نیشانداوە كە رووبكاتە یانەی سپۆرتینگ لیشبونە .
لەو بارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی لەسەر رۆشتنی ئەبیل رۆیز نیشانداوە بۆ یانەی سپۆرتینگ لیشبونەی پورتوگالی ویانە پورتوگالیەكەش گفتووگۆی فەرمی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا كردووە .
ئەبیل ریزی 19 ساڵ هەلی ئەوی پێنەدرا كە یاری بۆ تیمی یەكەمی یانە كەتەلۆنیەكە بكات و تەنها بۆ تیمی لاوان یاری كردووە یانەكانی ڤالێنسیا ومونبیلەی فەڕەنسیش گرنگی زۆریان بەو یاریزانە دەدا.
چاوەڕێش دەكرێت كە لە چەند كاتژمێری كەمی داهاتوودا گرێبەستەكە بە فەرمی واژووبكرێت .
PM:06:58:19/01/2020
ئهم بابهته 20928
جار خوێنراوهتهوه