‌نامەی ماڵئاواییەكەی ڤالڤێردی ببینە

وێستگە سپۆرت-

ئەرنستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی وراهێنەری یانەی بەرشەلۆنە نامەیەكی ماڵئاوایی پێشكەشی یانەكەی و یاریزانان و هاندەران دەكات . 

شەوی رابردوو ڤالڤێردی لە راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە دورخرایەوەو سیتینی راهێنەری پێشووی ریاڵ بیتس شوێنەكەی گرتەوە .

لە نامەیەكی ماڵئاواییدا ڤالڤێردی دەنوسێت : خۆشەویستانی بەرشەلۆنە، كاری من وەكو راهێنەر لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتاییهات ، بە كۆمەڵێك رووبەرووبونەوەی سەخت و ئاڵانگاری گەورەدا تێپەڕین  لە ماوەی ئەم ساڵ و نیوەدا ، بەچەندین كاتی خۆشدا تێپەڕین و نازناومان بەدەستهێنا و هاوكات چەندین رووداوی ناخۆشیش رویدا.

ڤالڤێردی لە درێژەی نامەكەیدا سوپاسی هاندەرانی یانەكە دەكات كە هاوكارییەكی باشیان كردوو و سوپاسی بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە و تەواوی  ئەندامانی یانەكەشی كرد .

لە كۆتایشدا ڤالڤێردی دەڵێت سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە لە ماوەی ئەم ساڵ ونیوەدا مامەڵەیان لەگەڵ كردوو و هیوای سەركەوتن بۆ یانەكە دەخوازم لە داهاتوودا .


PM:04:14:14/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 4220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌