فەرمی.. پاریس سانجێرمان گرێبەستی ئەستێرەیەكی گرنگی تیپەكەی نوێكردەوە و چەندین یانەی بێ هیوا كرد
وێستگە سپۆرت-
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گرێبەستی ماركینۆسی بەرازیلی و بەرگریكاری یانكەی نوێكردەوە
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرایدەكات كە گرێبەستی ماركینۆسیان تاكو 2024 نوێكردۆتەوە ، كە گرێبەستی پێشووتری لەگەڵ یانە پاریسیەكە 2022 كۆتاییدەهات، ئەوەش پاش پێشكەشكردنی ئەو ئاستە بەرزە دێت كە لەگەڵ پی ئێس جی پێشكەشیدەكات .
ماركینۆس هاوینی 2013 لە ریزەكانی كۆرەنتیانزەوە پەیوەندی بە یانە پاریسیەكەوە كردوە و لەگەڵیدا 270 یاری ئەنجامداوە و 20 گۆڵیشی تۆماركردوە و 19 نازناویشی لەگەڵ یانەكەی بردۆتەوە كە 5یان خولی فەرەنسین.
PM:12:06:14/01/2020
ئهم بابهته 13396
جار خوێنراوهتهوه