میلان و بەرشەلۆنە گفتووگۆ لەسەر گرێبەستێكی نێوانیان دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی جان كلیبەر تۆدیبۆی بەرگریكاری یانە كەتەلۆنییەكە .
رۆژنامەی مۆندۆ دیۆرتیڤۆی كەتەلۆنی باس لەوە دەكات كە تۆدیبۆی بەگریكاری بەرشەلۆنە بە ئەگەرێكی زۆر یانەكەی جێدەهێڵێت لەبەر ئەوەی پشت بە تواناكانی نابەسترێت و زۆربەی كاتەكانی لەسەر كورسی یەدەك بەسەر دەبات .
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەستی بە گفتووگۆكانی كردووە لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە .
لە كۆتایشدا مۆندۆ باس لەوە دەكات كە بەرشەلۆنە بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ ئامادەیە تۆدیبۆ بفرۆشێت ، بەڵام دەیەوێت بەندێك لە گرێبەستەكەیدا هەبێت كە دووبارە بتوانێت بیگەڕێنێتەوە .
PM:10:36:15/12/2019
ئهم بابهته 7276
جار خوێنراوهتهوه