پلانێكی سەیر و نوێی زیدان و پیرێز ئاشكرا دەبێت
وێستگە سپۆرت-
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید و زیدان پلانێكی نوێ بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێ ی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان دادەڕێژن .
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە پیرێز داوای لە زیدان كردووە چیتر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكانیدا بە شان و باڵی مباپێدا هەڵ نەدات بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانە پاریسییەكە توڕە نەبن و دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیە نەبن بۆ یانەی شاهانە و زیدانیش ئەم پلانەی بە كارێكی باش زانیوە .
رۆژنامەكە ئەوەشی باسكردووە كە یانەی شاهانە لەم رێگەیەوە دەتوانێت مباپێ بەدەستبهێنێت و نابێت زیدان زۆر باسی ئەو ئەستێرەیە بكات لە لێدوانەكانیدا .
PM:03:21:15/12/2019
ئهم بابهته 13808
جار خوێنراوهتهوه