چاوەڕواننەكراو.. ئەستێرەیەكی گەورە داوا لە رۆناڵدۆ دەكات واز لە یاریكردن بهێنێت
وێستگە سپۆرت-
حەبیب نۆرماگۆمیۆڤی روسی وپاڵەوانی هونەرییە جەنگییە تێكەڵاوەكان ئامۆژگاری كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یۆڤانتۆس دەكات واز لە یاریكردن بهێنێت .
حەبیب كە پاڵەوانی هونەرییە جەنگییەكانە وپەیوەندییەكی باشی لەگەڵ رۆناڵدۆی پورتوگالی هەیە داوا لەو ئەستێرەیە دەكات لە كاتێكی گونجاودا بڕیاری وازهێنان بدات.
حەبیب لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت: قورسە واز لە شتێك بهێنیت كەبە درێژای ژیانت ئەنجامی بدەیت ، بەڵام دەبێت پێش ئەوەی ئەو شتە وازت لێبهێێت تۆ وازی لێ بهێنیت ، چونكە ئەگەر وازنەهێنیت پشتگوێ دەخرێیت و كەسی زۆر لە تۆ بچوكتر شوێنەكەت دەگرێتەوە .
حەبیب لە درێژەی قسەكانیدا باس لەوە دەكات كە بەهۆی هەڵكشانی تەمەنییەوە رۆناڵدۆ لە ئێستادا ئەو توانا جەستییەی جارانی نەماوە بۆیە ئامۆژگاری دەكات كە لە كاتێكی گونجاودا واز لە یاریكردن بهێنێت .
PM:12:19:15/12/2019
ئهم بابهته 6756
جار خوێنراوهتهوه