ئەستێرەیەكی گرنگ دەیەوێت یانەكەی جێبهیڵێت و ریاڵ مەدریدیش بەسەر بەرشەلۆنەدا هەڵدەبژێرێت
وێستگە سپۆرت-
نگۆلۆ كانتی فەڕەنسی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی چێڵسی دەیەوێت یانەكەی جێبهێڵێت و رەتیشدەكاتەوە رووبكاتە یانەی بەرشەلۆنە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی لە هەواڵێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە كانتی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو یانەكەی جێبهێڵێت و ئەزمونێكی تر تاقی بكاتەوە لە دەرەوەی ئینگلتەرا .
ئەو رۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كە كانتی رەتیكردۆتەوە رووبكاتە یانەی بەرشەلۆنە ولە نێوان یانەكانی ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ و یۆڤانتۆس دەیەوێت روو لە یانەیەكیان بكات .
AM:11:30:15/12/2019
ئهم بابهته 19640
جار خوێنراوهتهوه