مانچستەر سیتی راهێنەرێكی چاوەرواننەكراو دەكاتە جێگرەوەی گواردیۆلا
وێستگە سپۆرت-
لە ئەگەری رۆشتنی گواردیۆلا لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مانچستەرسیتی ئەو یانەیە براندان رۆجەرزی راهێنەری لیستەرسیتی دەكاتە راهێنەری یانەكەی .
رۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەكردووە كە بەرپرسانی یانەكەی شاری مانچستەر لە بیری ئەوەدان كە براندان رۆجەرزی راهێنەری یانەی لیستەرسیتی بكەنە شوێنگرەوەی گواردیۆلا ئەگەر هات و ئەو راهێنەرە پۆستەكەی بەجێهێشت .
لە ئێستادا یانەی لیستەرسیتی لە ژێر سەرپەرشتی رۆجەرز ئاستێكی بێ وێنە پێشكەش دەكات و لە پلەی دووەمی خولی ئینگلیزدان لە دوای لیڤەرپوڵەوە.
جێگەی ئاماژەیە گرێبەستی گواردیۆلا لەگەڵ مانچستەرسیتی تا 2021 درێژەی هەیە .
AM:11:05:15/12/2019
ئهم بابهته 11480
جار خوێنراوهتهوه