ریاڵ مەدرید رەتدەكاتەوەو گفتووگۆ لەگەڵ یانەیەكی تر دەكات
وێستگە سپۆرت-
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشەری یانە ریدبۆڵ سالزبۆرگی نەمسای یانەی ریاڵ مەدرید رەتدەكاتەوەو گفتووگۆ لەگەڵ یانەی بروسیادۆرتمۆند دەكات .
پێگەی گۆڵی جیهانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی ریاڵ مەدرید گرنگییەكی زۆر بە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە لاوە دەدات .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە هالاند رەتیكردۆتەوە رووبكاتە ریاڵ مەدرید و لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو دەچێتە یانەی بروسیادۆرتمۆند و گفتووگۆی لەگەڵ ئەو یانە كردووە .
لە كۆتایشدا پێگەی گۆڵی جیهانی ئاشكرای كردووە كە لە ئێستادا 40 یانەی جیاواز گرنگی بەو هێرشبەرە دەدەن .
PM:12:27:12/12/2019
ئهم بابهته 13020
جار خوێنراوهتهوه