وێنە.. زیدان بەم سێ ڕێگەیە مێسی لە یاری كلاسیكۆ رادەگرێت
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید سێ رێگە بۆ راگرتنی مێسی ئەرجەنتینی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دادەنێت .
لەو بارەیەوە رۆژنامەی ئاس ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا وێنەیەی زیدانی راهێنەری یانەی شاهانەی داناوە كە بە سێ رێگا دەیەوێت لە یاری كلاسیكۆدا تواناكانی مێسی كەمبكاتەوە .
رۆژنامەكە دەنوسێت رێگەی یەكەم ئەوەیە كە زیدان تەنها بە ڤالڤێردی ئۆرۆگوای ئەو ئەستێرەی ئەرجەنتینییە بگرێت .
رێگەی دووەم بەكارهێنانی رامۆس وڤاران بۆ راگرتنی مێسی بە هاوكاری ڤالڤێردی .
رێگەی سێیەم و كۆتاییش كاسمیرۆی بەڕازیلییە لەگەڵ ڤالڤێردی پێكەوە هەوڵی راگرتنی مێسی بدەن .
AM:11:49:09/12/2019
ئهم بابهته 24396
جار خوێنراوهتهوه