‌پۆچیتینۆ یەك پەیوەندی لەم یانەیەوە بۆ بێت دەبێتە راهێنەریان

وێستگە سپۆرت-

ماوریسۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی  و راهێنەری پێشووی یانەی تۆتنهام چاوەڕێی تەنها پەیوەندیەكە لە یانەی مانچستەریونایتدەوە بێت تا ئەوەی راهێنەرایەتی شەیتانە سورەكان وەربگرێت . 

پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژەی بەوەكردووە كە ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری دوورخراوەی یانەی تۆتنهام چاوەڕێی پەیوەندییەكە كە لە یانەی مان یونایتدەوە بۆی بێت تا ئەوەی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە وەربگرێت كە دەمێكە ناوی دەبەسترێتەوە بەو یانەیەوە. 

جێگەی ئاماژەیە لە وەرزی ئەمساڵدا ئاستی یانەی مان یونایتد هەڵكشان وداكشانی زۆر دەكات و یانەكە نزیكە لە دوورخستنەوەی سۆڵشایەری راهێنەری تیپەكەیان . 


PM:04:38:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 23112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌