‌ئینتەرمیلان دەیەوێت زەبرێكی توند لە ریاڵ مەدرید بدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناكانی  ئۆبامیانگی گابۆنی وهێرشبەری یانەی ئارسیناڵ دەكات و دەیەوێت زەبرێكی كوشندە لە ریاڵ مەدرید بدات.

پێگەی كاڵچیۆ میركاتۆ ئاماژەی بەوەكردووە كە سەرۆكی ئینتەرمیلان ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ هەیە لە گواستنەوەكانی ئەم زستانەدا . 

هەوڵی ئینتەرمیلان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئۆبامیانگ لە كاتێكدایە كە یانەی ریاڵ مەدریدش ئارەزوویەكی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە هەیە .


PM:12:24:02/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 6292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌